كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بنەماڵەی شێخ حەسەنی گڵەزەردە، نھێنی ئەو بەردە ئاشکرادەکەن کە روانگەیی بینی مانگ بەدی دەکات

"ساڵێک لەساڵەکان ئێمە سەرمەشقی بووین بۆ ڕاگەیاندنی جەژنی ڕەمەزان"

ھەموو ساڵێک لە ٢٩ی ڕەمەزاندا کۆمەڵێک کەسایەتی شاری سلێمانی، کەپێکھاتوون لەمامۆستایانی ئایینی و شارەزایانی بواری فەلەکناسی بەمەبەستی چاودێری کردنی مانگ و دیاری کردنی جەژنی ڕەمەزان سەردانی شاخی گڵەزەدە دەکەن.

شاخی گڵەزەردە کە بە دووری ٢٥ كیلۆمه‌تر دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانی، ئەوشاخە مێژوویەکئ دیرینی ھەیەو دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠ ساڵ بەرلەئێستا کەسێک بەناوی شێخ حەسەن گڵەزەرده‌یی، بەدرێژایی ٣٦ ساڵ سەرقاڵی هەڵکەندنی چەند چاڵێک بووە، بۆ ئەوەی روانگەی مانگ بدۆزێتەوە و هەموو ساڵێک کەسانی دوای خۆیشی لەو شاخەوە بینینی مانگیان کردووە بۆ ئه‌وه‌ی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاری بکەن.