پەرلەمانتارێک بەهۆی سەیرکردنی فیلمی رووتەوە سزا دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانتارێک بەهۆی سەیرکردنی فیلمی رووتەوە سزا دەدرێت

پەرلەمانتارێکی بەریتانیا بەهۆی سەیرکردنی فیلمی رووت لە هۆڵی پەرلەمانەوە، سزا دەدرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستی بە لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی سەیرکردنی فیلمی رووت لە هۆڵی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتارێکی پارتی پارێزگارانەوە.

دوای ئاماژەکردنی پەرلەمان بە لێکۆڵینەوە، نیل پاریش، (تەمەن 65 ساڵ) و پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران خۆی ئاشکرا کرد و لێژنەکەشی ئاگادار کردەوە.

کوتلەی پارتی پارێزگاران لە پەرلەمانی بەریتانیا ئەندامێتیی نیل پاریشی لە کوتلەکەیان هەڵپەساردووە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لێژنەکەی پەرلەمانە.