فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا هەڵگرتنی چەک بە ئاشکرا لەلایەن هاووڵاتیانەوە قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 30-4-2022، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: ناوە ناوە چەند کەسێک گرتەی ڤیدیۆیی سووڕانەوەیان لە شەقامەکانی بەغدا بە هەڵگرتنی چەک بە ئاشکرا، بڵاو دەکەنەوە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پۆلیسی بەغدا داوای لە هاووڵاتیان کردووە لە کاتی بینینی هەر کەسێک کە چەکی بە ئاشکرا هەڵگرتووە، هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بەنەوە.
فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا هەڵگرتنی چەکی لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە ئاشکرا، قەدەغە کردووە و رایگەیاندووە: دەستگیر دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.