بەوێنە.. بەراوردی نێوان ژیان لە کۆریای باکوور و کۆریای باشوور
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. بەراوردی نێوان ژیان لە کۆریای باکوور و کۆریای باشوور

ماڵپەڕی (cleverclassic) ژمارەیەک وێنەی بەراوردکاریی نێوان ژیان لە کۆریای باکوور و کۆریای باشووری بڵاو کردووەتەوە.

کۆریای باشوور کەوتووەتە باشووری نیمچە دوورگەی کۆریا لە باکووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا و لە خانەی وڵاتانی بلۆکی سەرمایەداریی رۆژئاوایە.

کۆریای باکوور کەوتووەتە باکووری نیمچەدوورگەکە و یەکێکە لە وڵاتە سەربازییەکانی جیهان و سەر بە بلۆکی سۆسیالیستیی رۆژهەڵاتە.

دوای شەڕی جیهانیی دووەم، ئەمریکا دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئیستا)ش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت.

لە ساڵی 1950 شەڕ لە نێوان هەردوو کۆریا دروست بوو و لە ساڵی 1953ش ئاگربەست راگەیەندرا بەڵام تاوەکوو ئێستا بە فەرمی، هەردوو وڵات لە شەڕ دژی یەکتردان.