عێراق دەبێتە پێنجەم هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق دەبێتە پێنجەم هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە کەم بووەتەوە بەڵام بووەتە پێنجەم هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە 30-4-2022، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە تێکڕای رۆژانە لە هەشت وڵاتەوە پێنج ملیۆن و 173 هەزار بەرمیل بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

-  سێ ملیۆن و 510 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 438 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 391 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 364 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 242 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

هەفتەی پێشتر 266 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو

- 108 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 72 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ترینیداد و تۆباگۆ

- 48 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل