سەرۆکی ئۆکراینا داوای هێزی چەکدار دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی ئۆکراینا داوای هێزی چەکدار دەکات

سەرۆکی ئۆکراینا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی سوپای رووسیا، داوای هێزی چەکدار لە وڵاتانی دۆستی وڵاتەکەی دەکات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی پۆڵەندا، رایگەیاندووە: وڵاتەکەی پێویستیی بە گەرەنتیی ئەمنییە.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی هەروەها رایگەیاندووە: گرنگترین گەرەنتیی ئەمنی ناردنی چەکدارە لە کاتی خۆیدا بۆ هاوکاریکردنی ئۆکراینا لە شەڕ دژی سوپای رووسیا.

شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی 24-2-2022 دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.