كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دادەمەزرێنێت

سوپای عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی دژی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەسەر خاکی وڵاتەکەی دادەمەزرێنێت.

فەریق روکن مەعن سەعدی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی وڵاتەکەی راگەیاندووە: عێراق دەبێتە خاوەنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.

فەریق روکن مەعن سەعدی هەروەها رایگەیاندووە: بۆ پەرەپێدان بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو، لە چەند مانگی داهاتوودا سیستەمی راداری ئاسمانی دەگاتە ژێر دەستی هێزەکانی عێراق.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا بکات کە سیستەمەکەی لێدەکڕن، رایگەیاندووە: ئەو سیستەمە توانای بەرگریی ئاسمانیی عێراق بەهێز دەکات.