وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق باس لە هاتنی شەپۆلێکی تری کۆڕۆنا دەکات و هۆشدارییش دەدات.
سه‌یف به‌در، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند: "مەترسی و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا لە عێراق هەیە دەبێت ئاماده‌كاری بۆ بكرێت".
ئەوەشی خستە ڕوو، تاوەکوو ئێستا عێراق نه‌گه‌یشتووەته ئاستی پێویست له ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی گوتیشی: "داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین بۆ به‌رگرتن له هه‌ر شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنا سەردانی بنکە و ناوەندە تەندروستییەکان بکەن و ڤاكسین وه‌ربگرن، بەتایبەت ئەوانەی ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە".