كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق: پشتگیریی هێرشی هیچ وڵاتێک بۆ سەر وڵاتێکی دیکە ناکەین

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە پشتگیریی هێرشی هیچ وڵاتێک بۆ سەر وڵاتێکی دیکە ناکات.

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-4-2022، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ لیشیا سرینیماخەر، وەزیری بازرگانیی هۆڵەندی کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن جەختی لە ویستی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو ئاستەکان لەگەڵ هۆڵەندا بۆ بەرژەوەندیی هەردوولا، کردووەتەوە.

فوئاس حوسێن لەبارەی سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر رووسیا، رایگەیاندووە: عێراق لە رووی مەبدەئییەوە دژی هەموو جۆرە گەمارۆ و سزایەکی ئابوورییە بەسەر هەموو گەلان و پشتگیریی هیچ وڵاتێکیش بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک، ناکات.

لەبارەی پرسی کۆچبەران، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە گرنگیی دانوستاندنی عێراق و وڵاتانی ئەوروپی کردووە و جەختی لە گرنگیی پاڵپشتیی پرۆگرامەکانی گەڕانەوەی خۆویستانەی کۆچبەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپی، کردووەتەوە.