کشتوکاڵی عێراق دڵنیایی لەبارەی تای خوێنبەربوون دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کشتوکاڵی عێراق دڵنیایی لەبارەی تای خوێنبەربوون دەدات

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دڵنیایی لەبارەی نەخۆشییەکی مەترسیدار کە لە ئاژەڵ سەرهەڵدەدات و بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-4-2022، حەمیدنایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە (شەفەق نیوز)ی راگەیاندووە: نەخۆشیی تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی کاتییە و لە عێراق هەیە و ساڵانە لەم کاتانەدا ئاژەڵەکان لە عێراق بە دەرمانی تایبەت دژی ئەو نەخۆشییە دەڕشێندرێن.

حەمید نایف هەروەها رایگەیاندووە: ئەمساڵ بارودۆخی نەخۆشییەکە لە عێراق لە ساڵانی پێشتر باشترە چونکە ”تاوەکوو ئێستا کەس بەهۆیەوە گیانی لەدەست نەداوە“، بەڵام دوورکەوتنەوە لە ئاژەڵە پیسەکان پێویستە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ خۆپاراستن و دڵنیابوون لە پارێزراوی، داوای لە هاووڵاتیان کردووە گۆشت لە شوێنە پیس و جێگا قەرەباڵغەکان نەکڕن.