تەندروستیی عێراق: بەداخەوە عەللاوی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانمان کەم دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تەندروستیی عێراق: بەداخەوە عەللاوی لە ئاستی خزمەتگوزارییەکانمان کەم دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق وەڵامی ئەیاد عەللاوی، سیاسەتمەداری ناسراوی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، ”بەداخەوە عەللاوی خزمەتگوزارییەکانمان بە کەم دەزانێت“.

دوای نەخۆشکەوتنی، ئەیاد عەللاوی، سیاسەتمەدساری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنییوڵاتەکەی، رایگەیاند: بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی عێراق، ناچار بووە لە دەرەوەی وڵات چارەسەری خۆی بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-4-2022، وەزارەتی تەندروستیی عێرا لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە: وەرگرتنی چارەسەر لەسەر ئەرکی خۆی لە دەرەوەی وڵات، مافی هەموو هاووڵاتییەکە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق داخبارە بۆ ئەوەی ئەیاد عەللاوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە عێراق بە کەم دەزانێت و رایگەیاندووە: لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا لە بەغدا وەک هەر هاووڵاتییەک بە وردی چاودێریی رەوشی تەندروستیی عەللاوی کرا و ”کەمتەرخەم نەبووین بەرامبەری“.

لە بەیاننامەکەدا، تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە، بارودۆخی تەندروستیی عەللاوی بەراورد بە پێشهاتەکانی دیکە کە روو لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا دەکەن ”ئاسانتر“ بوو.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەڕەشەی پەنابردن بۆ دادگای کردووە و رایگەیاندووە: ”مافی یاسایی خۆمانە بەرگریی لە دامودەزگاکانمان بکەین“.

رۆژی یەکشەممە 3-4-2022 بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی، ئەیاد عەللاوی بەپەلە نێردرایە شانشینی هاشمیی ئوردن بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

ئەیاد عەللاوی (لەدایکبووی 1944 بەغدا)، یەکێکە لە سیاسەتمەدارانی ناسراوی عێراق و چەندین پۆستی باڵای لە دەوڵەتی عێراق وەرگرتووە. لە ساڵی 1970 کۆلێژی پزیشکی لە بەغدا تەواو کردووە و خاوەن رەگەزنامەی هەرسێ وڵاتی عێراق، لوبنان و بەریتانیایە.