شەش گرووپی چەکداری شەڕ دژی تاڵیبان رادەگەیەنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شەش گرووپی چەکداری شەڕ دژی تاڵیبان رادەگەیەنن

شەش گرووپ و رێکخراوی چەکداری شەڕ دژی بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان رادەگەیەنن و هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو بزووتنەوەیە زیاد دەکەن.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (ئەلحوڕە)، کێشەی ئەو شەش گرووپە لە رووبەڕووبوونەوەی تاڵیبان بریتییە لە نەبوونی پاڵپشتیی دەرەکی و نەبوونی یەکڕیزی لە نێوانیان، ”لە داهاتوودا دەتوانن پارسەنگی هێز لەگەڵ تاڵیبان بگۆڕن ئەگەر هەماهەنگیی یەکتر بکەن“.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئەو شەش گرووپە دەتوانن سەرئێشەیەکی کەم بۆ تاڵیبان دروست بکەن و بەهۆی ئەوەیتاڵیبان لە روویژمارەی چەکداران و چەکەوە بەهێزترە، گرووپەکان ناتوانن کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو بزووتنەوەیە دروست بکەن.

دیارترین گرووپەکان بریتین لە:

- بەرەی بەرگریی نیشتمانی

ئەحمەد مەسعود کوڕی ئەحمەد شا مەسعود سەرۆکایەتی دەکات و مەزەندە دەکرێ چەند هەزار چەکدارێکی هەبێت.

- بەرەی رزگارکردنی ئەفغانستان

ئەو گرووپە لە سەرەتای مانگی 3ـی ئەمساڵ (2022) بە ئامانجی ”رزگارکردنی ئەفغانستان“ خۆی راگەیاندووە و جەنەڕال یاسین زیا، وەزیری بەرگریی پێشووتری ئەفغانستان سەرۆکایەتی دەکات.

- بەرەی نیشتمانی و رزگاریی ئیسلامیی ئەفغانی

ئەو بەرەیە لە گەلی پەشتۆن پێک هاتووە کە تاکە لایەنی پەشتۆنیە دژایەتیی خۆی بۆ تاڵیبان راگەیاندبێت و عەبدولمەتین سلێمان ئەخیل، فەرماندەی پێشووی هێزە تایبەتییەکانی ئەفغانستان سەرۆکایەتی دەکات.

دوای رێککەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، رۆژی 15-8-2021، چەکدارانی تاڵیبان چوونە ناو شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و سەرکۆماری ئەو وڵاتە هەڵات و بەمەش تاڵیبان تەواوی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ کرد.

تاڵیبان دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی خاکی ئەفغانستان، حکوومەتێکی بۆ وڵاتەکە بە ناوی ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان، پێک هێنا.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی چەکداریی ئیسلامیی توندڕەوی ئەفغانییە. لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر حوکمڕانیی وڵاتەکەیدا گرت و لە ساڵی 2001 لە ئەنجامی هێرشی وڵاتانی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رژێمەکەی رووخا.