ئاسایش بۆ ئاشکراکردنی باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاسایش بۆ ئاشکراکردنی باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر، بۆ ئاشکراکردنی باندەکانی ماددە هۆشبەرەکان داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان دەکات.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022 دەرچووە و وێنەیەکی گەیشتووەتە (باسنیوز)، رایگەیاندووە: لە ئەرکی خۆیان بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەردەوام دەبن.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان داوای هاوکاری لە هاووڵاتیان کردووە بۆ ئاشکراکردن و بەدوادچوون بۆ باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و داوای لە دەسگاکانی راگەیاندن و مامۆستایانی ئایینیش کردووە زیاتر هاووڵاتیان لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان، هۆشیار بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لێژنەیەکی باڵا لە دامودەزگا ئەمنی و پەیوەندیدارەکان پێک هێنراوە بۆ سووتاندن و لەناوبردنی ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە و رێوشوێنەکانیان لە دادگا یەکلایی کراوەتەوە.

بڕی ئەو ماددانەی بیاری سووتاندن و لەناوبردنیان دراوە لە بەڵگەنامەکەدایە