وەزارەتی شارەوانی نزیكەی یەک ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی شارەوانی نزیكەی یەک ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیكەی یەک ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكات.

وەزارەتی شارەوانی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە: بە چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی یەک ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەک پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، دا.

ئەو بڕە پارەیە لەسەر داهاتەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار لە سنووری شاری سلێمانی دابین دەکرێت و بەشێكی لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان، بۆ دابینكردنی قیڕی شل و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شارەكە خەرج دەکرێت.

هەروەها بەشێكی دیكەی گوژمەكە بۆ ئامادەكردنی ڕێبەری گەشتیاری، جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و بەهێزكردنی تۆڕی ئاو بۆ چەند شوێنێكی شاری سلێمانی، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە ڕەزامەندی خەركردنی دراوە.