ئێران داوای کردنەوەی سنوورەکان لە عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئێران داوای کردنەوەی سنوورەکان لە عێراق دەکات

کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کردنەوەی مەرزە سنوورییە هاوبەشەکان لە حکوومەتی عێراق دەکات.

محەمەد باقر قالیباڤ، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان داوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، محەمەد حەلبوسی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمان و بە فەرمی، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد.

محەمەد باقر قالیباڤ لە لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامەنووسان، داوای لە حکوومەتی عیراق کردووە مەرزە سنوورییە وشکانییەکانی وڵاتەکەی بەڕووی زیارەتکارانی شیعەمەزهەبی ئێران بکاتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، سیاسەتی حکوومەتی ئێستای وڵاتەکەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، رۆشنبیری و ژینگەییەکان.