وەزیری بەرگریی چین سەردانی ئێران دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری بەرگریی چین سەردانی ئێران دەکات

وەزیری بەرگریی کۆماری میللیی چین سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، جەنەڕاڵ وی فێنگهی، وەزیری بەرگریی چین بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بڕیارە وی فێنگهی لە تاران لەگەڵ عەمید محەمەدرەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری و گەورە بەرپرسانی ئێران کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی وەزیری بەرگریی چین لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران، پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوکارییە سەربازییەکانی هەردوولا دەبێت.

ئەو سەردانەی وەزیری بەرگریی چین بۆ ئێران، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کە هەر سێ وڵاتی چین، رووسیا و ئێران بەرەیەکی دژ بە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایان پێک هێناوە و ئۆکرایناش لە بەرەی رۆژئاوایە.

شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی 24-2-2022 دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.