گۆڕانکاری لە مۆڵەتی مووچه‌خۆران و فەرمانبەراندا کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

گۆڕانکاری لە مۆڵەتی مووچه‌خۆران و فەرمانبەراندا کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێك دەردەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێدنی باڵا، كە لە 7ی4ی 2022 دەرچووە و كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، ئاماژە بە چەند خاڵ و مەرجێك كراوە، بۆ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران لەدەرەوەی وڵات، بەتایبەت لە بواری زماندا.

ئەوە خراوەتە ڕوو، تێبینی كراوە بەشێك لەوانەی، كە لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن، بەتایبەت لە توركیا و ئێران، بەبێ كۆرسی زمان راستەوخۆ دەست بە خوێندنی ئەكادیمی دەكەن، تیایدا هاتووە "ئەوەش پێچەوانەی رێنوێنییەكانە، بۆیە جەخت دەكەینەوە، پێش دەستپێكردنی بە خوێندنی ئەكادیمی، پێویستە بڕوانامەی كۆرسی زمانی بەدەست هێنابێ، یاخود بڕوانامەی پێشتری بە هەمان زمان تەواو كردبێت".

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی روون كردووەتەوە، بۆ خوێندنی زمانی عەرەبی، باشتر وایە روو لە وڵاتانی عەرەبی بكرێت.

ئەوەش هاتووە "سەبارەت بە خوێندنی زمانی كوردی و ئەدەبی بەراوردكاری، مەبەست ئەوەیە لە كورسییەكانیش ئەدەبی بەراوردكاری بخوێندرێت، نەك تەنیا لە نامەكان ئاماژەی بۆ بكرێت".

بەپێی ناوەڕۆكی نووسراوەكە، كە بۆ پەرلەمان و وەزارەتەكان و زانكۆكان نێرداوە، ئەوەش خراوەتە ڕوو "لە هەر وڵاتێك، پێویستە خوێندن بە زمانی وڵاتەكە، یاخود زمانی ئینگلیزی بێت و زمانەكانی دیكە قبووڵكراو نیین".

دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 مۆڵەتی فەرمانبەران بۆ خوێندن لەدەرەوەی وڵات راگیرا، لە ساڵی رابردوودا، دوای دەركرنی رێنوێنی و پەیڕەوی تازە، مۆڵەتەكە بە چەند مەرج و رێكارێك دەدرێتە فەرمانبەران.

پێدانی مۆڵەتی خوێندن بەپێی پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن ژمارە 11ی ساڵی 2021ی ئەنجومەنی وەزیران و رێنمایی ژمارە 5ی ساڵی 2021ی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبێت، سەرجەم وەزارەتەکانیش بەپێی پلانی خۆیان دەتوانن مۆڵەتی خوێندن بدەن.

No description available.