رژێمی سووریا زیانەکانی هێرشەکەی ئەمشەوی سوپای ئیسرائیل ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رژێمی سووریا زیانەکانی هێرشەکەی ئەمشەوی سوپای ئیسرائیل ئاشکرا دەکات

رژێمی سووریا زیانەکانی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری دیمەشق، ئاشکرا دەکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، سوپای ئیسرائیل لە شاری تەبەریا لە باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی دەوروبەری دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد.

وەزارەتی بەرگریی رژێمی سووریا رایگەیاندووە: بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیلەوە، چوار سەربازی سوپای رژێمەکەی کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی (فرانس پرێس) بڵاوی کردووەتەوە، دوای هێرشە مووشەکییەکە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دەوروبەری دیمەشق بیستراوە.

تاوەکوو ئێستا سوپا و حکوومەتی ئیسرائیل هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سوپای وڵاتەکەیان بۆ سەر دیمەشق، نەداوە.