كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی 11 ملیار دۆلارە

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی رابردووی وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە کە نزیکەی 11 ملیار دۆلارە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26-4-2022، وەزارەتی نەوت دوایین ئاماری لەبارەی بڕی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا (مانگی 3ـی 2022) لەلایەن کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڵاو کردووەتەوە کە تێکڕای فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 108 دۆلار و 50 سەنت بووە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە مانگی رابردوودا، عێراق بڕی 100 ملیۆن و 579 هەزار و 612 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کردووە و داهاتی ئەو بڕەش 10 ملیار و 913 ملیۆن و 197 هەزار دۆلار بووە.

بڕی هەناردە و داهاتی کێڵگە نەوتییەکان:

- 99 ملیۆن و 130 هەزار و 677 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

- 448 هەزار و 935 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک.