وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم دەکات.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارهیهك ئاژانس و دهزگای راگهیاندنی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە: گفتوگۆکانی رووسیا لەگەڵ ئۆکرانیا بەردەوام دەبن.
سێرگی لاڤرۆڤ رەخنەی لە مامەڵەی بەرپرسانی ئۆکراینا لەگەڵ دانوستاندنەکان گرتووە و رایگەیاندووە: ئەگەر دانوستاندنەکان بەمشێوەیە بەردەوام بن، هیچ لە بەرژەوەندیی پرۆسەکەدا نابێت و ”مەترسیی جددی هەن بۆ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانیی سێیەم“.
پێشتر وەزیری دەرەوەی رووسیا دوای هێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکراینا، هۆشداریی دابوو لە گەورەبوونی شەڕەکە و بوون بە جەنگێکی جیهانی کە تێیدا شەڕ بە چەکی ناوکی دەکرێت.
شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی 24-2-2022 دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.