كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تورکیا یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە دەگەڕێنێتەوە سووریا

حکوومەتی تورکیا پلانی گەڕاندنەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی سووریا بۆ وڵاتەکەیان، دادەنێت.

رۆژنامەی (Türkiye Gazetesi) لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، تورکیا پلانی داناوە 200 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سنووری ئەو ناوچانەی میلیشیا توندڕەوەکانی سووریا کە سەر بە تورکیان، داگیریان کردووە، دروست بکات و قەتەریش پارەی دروستکردنی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە لە ئەستۆ دەگرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا پلانی داناوە یەک ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی سووری کە پەنایان بۆ تورکیا بردووە، لە ماوەی 15 تاوەکوو 20 مانگدا بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی زانیارییەکانی ناو راپۆرتەکە، لە دانوستاندنەکانی نێوان حکوومەتی تورکیا و رژێمی سووریا کە ئەو رژێمە بوونی ئو گفتۆیانە رەت دەکاتەوە، گفتوگۆ لەبارەی دوو پرسی سەرەکی کراوە کە بریتین لە کەیسی ئاوارە سوورییەکان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان.