هێرشێکی فراوان دەکرێتە سەر 100 دەزگای ئێران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هێرشێکی فراوان دەکرێتە سەر 100 دەزگای ئێران

هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر 100 دەزگای حکوومی و تایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

مەیسەم مەقسودی، بەڕێوەبەری پەرپێدان لە سەنتەری ئیدارەی ئاسایشی زانیاریی ئێران (ئیفتا) رایگەیاندووە: هێرشەکە لە خاڵێکی لاوازی ئەمنیی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر دەزگا ئێرانییەکان.

مەیسەم مەقسودیهەروەها رایگەیاندووە: هاککەران توانیویانە دزە بکەنە ناو زانیارییە ئەلیکترۆنییەکانی زیاتر لە 100 دەزگای حکوومی و ئەهلیی ئێرانی، بەڵام زانایانی تەکنۆلۆژیای ئێرانی توانیویانە لە کاتێکی کەمدا هێرشەکە رابگرن.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشکرای کردووە، هێرشە ئەلیکترۆنییەکە لە هۆڵەندا، بەریتانیا و ئەمریکا کراوەتە سەر دەزگاکانی وڵاتەکەی بەڵام ئەنجامدەرانی هێرشەکە نەیانتوانیوە بگەن بە زانیارییە سەرەکییەکانی ئەو دەزگایانە.