وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا بۆ یەکەم جار سەردانی ئۆکراینا دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا بۆ یەکەم جار سەردانی ئۆکراینا دەکەن

وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئۆکراینا دەکەن و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ دەبنەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 24-4-2022، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتنە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆ بوونەوە.

کۆبوونەوەکە یەکەم کۆبوونەوەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکییە لەگەڵ بەپرسانی باڵای ئەمریکا لەو کاتەوەی سوپای رووسیا هێرشیکردووەتە سەر ئۆکراینا.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا بەڵێنی پێشکەشکردنی بڕی 713 ملیۆن دۆلاریان بە ئۆکراینا و 15 وڵاتی دیکە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا داوە کە بەشی ئۆکراینا لەو هاوکارییە 322 ملیۆن دۆلارە.

شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی 24-2-2022 دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.