رووسیا: لە 24 کاژمێری رابردوودا 10 فڕۆکەی ئۆکراینیمان خستووەتە خوارەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رووسیا: لە 24 کاژمێری رابردوودا 10 فڕۆکەی ئۆکراینیمان خستووەتە خوارەوە

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایدەگەیەنێت، سوپای وڵاتەکەی لە 24 کاژمێری رابردوودا 10 فڕۆکەی ئۆکراینی خستووەتە خوارەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-4-2022، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە: هێەکانی سوپای وڵاتەکەی دەزگایەکی دروستکردنی تەقەمەنی و بارووتی لە ناوچەی دۆنیبرۆ پترۆڤسک لە ئۆکراینا وێرانکردووە.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ هەروەها رایگەیاندووە: هێزە ئاسمانییەکانی سوپای رووسیا لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوو، 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکراینای خستووەتە خوارەوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئۆکراینا لە نۆ ناوچەی بارڤینۆی، ڤاسیلیڤکا، کراسنۆگۆرۆفکا، کریمیانا، نۆڤی پیرۆڤۆمایسک، پوتلتاڤکا، تۆمارینیۆ، ڤیدۆرۆرڤکا و یاسینۆڤاتۆی، خراوەنەتە خوارەوە.

شەڕی رووسیا و ئۆکراینا لە رۆژی 24-2-2022 دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.