بڕیارێك له‌باره‌ی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزێكی سه‌ر هاووڵاتیان‌ درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بڕیارێك له‌باره‌ی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزێكی سه‌ر هاووڵاتیان‌ درا

 بەرپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وردەكاری درێژكردنەوەی لێخشبوونی 15%ی قەرزێكی سه‌ر هاووڵاتیان ئاشكرا ده‌كات.

حسێن حەمەد، راوێژكاری وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: " بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ماوەی 15%ی لێخۆشبوون لە قەرزی هاوبەشانی كارەبا درێژ كرایەوە".

سەبارەت بە وادەی درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە، حسێن حەمەد گوتی: "دوای ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچوو، وه‌زیری كاره‌بای  فەرمانی  دەركردووە واده‌ی لێخۆشبوون له‌ 15٪ی قه‌رزی كرێی كاره‌با تاوه‌كو 31 ئایاری 2022 درێژكرایه‌وه‌ و هاووڵاتییان دەتوانن تاوەكوو ئەو كاتە لە بڕیارەكە سوودمەند بن".

ئەوەشی خستە ڕوو، جگە لەو لێخۆشبوونە قەرزی كارەبا دەكرێتە 12 قیست گوتی: "ئەو قەرزانە كراوەتە 12 قیست، واتە هەر هاوبەشێک قەرزدار بێت بەپێی ئەو دەسەڵاتی  دراوەتە بەڕێوەبەرە گشتیەکان کە قەرزەکان دەكرێنە 12 قیست لەپێناو ئەوەی ئەو قەرزانە هەندێک لەسەر خەڵک سوک ببێت".

بەپێی ئاماری وەزارەتی  كارەبا هاوبەشی كارەبای ماڵان، بازرگانی، پیشەسازی،کشتوکاڵی و بە گشتی زیاتر لە یەك تریلیۆن دینار قەرزاری كارەبان.

پێشتر کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند" پاڵپشتیەکی گەورە لەسەر پارەی کارەبا هەیە ئەگەر ئێمە بەراورد بکەین تێچووی یەکەی کارەبا لەسەر حکوومەت نزیکەی 88بۆ 90 دینارە بەڵام بەتێکڕا 30% ی ئەو هاوبەشانە پارە دەدەن ئەوی تر پاڵپشتی حکوومەتە بۆ هاووڵاتیان".

هەفتەی رابردوو، ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لێخشبوونی 15ی قەرزی ئاو ماوەکەی تەواوبوو، بەڵام بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتییان تاوەكوو 9ی6ی 2022 درێژ کرایەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "حكوومەت لە خزمەت هاووڵاتییاندایە بۆ كارئاسانی و لە درێژكردنەوەی لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاویش هەر خزمەتی هاووڵاتییان ڕەچاو كراوە بۆ ئەوەی ئەركی سەرشانیان سووك بكرێت''.