كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆک بارزانی: قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و بەرخودانی گەلی کوردستانە

سەرۆک بارزانی لە 48ـەمین ساڵوەگەڕی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێوە رایدەگەیەنێت، قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-4-2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، سڵاوی بۆ ”خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ“ ناردووە.

سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: خەڵکی قەڵادزێ ”سەلماندیان هێز و ئیرادەی گەلی کوردستان زۆر لە ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتی ڕاگواستن و وێرانکردن بەهێزترە. قەڵادزێ نموونەی خۆڕاگری و شۆڕش و بەرخودانی گەلی کوردستانە“.

سەرلەبەیانی ڕۆژی 24ی نیسانی ساڵی 1974، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی بەعس بە بۆمبی ناپاڵم شاری قەڵادزێ‌ و زانکۆى سلێمانى کە ئەوکات گواسترابووە بۆ شارۆچکەکە، بۆردومان کرد و بەهۆیەوە 134 هاووڵاتی و قوتابى شەهید و 152ـی دیکەش بریندار بوون.