داودئۆغڵو داوای ئاشکراکردنی سامانی ئەردۆغان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داودئۆغڵو داوای ئاشکراکردنی سامانی ئەردۆغان دەکات

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە داوای ئاشکراکردنی سامانی سەرکۆماری وڵاتەکەی دەکات.

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: پێویستە لێکۆڵینەوە لە سامانی سەرکۆمار و سەرۆک وەزیرانەکانی پێشوو ”بە خۆشمەوە“، بکرێت.

ئەحمەد داودئۆغڵو بە پێویستی زانیوە جگە لە سامانی سەرۆک وەزیرانەکانی پێشووی تورکیا و سەرکۆماری ئێستا و ئەوانەی پێشوو، لێکۆڵینەوە لە سامانی خزمە پلە یەک و دووەکانی ئەو کەسایەتیانەش بکرێت.

سەرۆکی پارتی ئایندە داوای لە پەرلەمانتارانی ”خاوەن ویژدانی“ی تورکیا کردووە  گرنگی بەو کەیسە بدەن و بە لێکؤلینەوە لە سامانی ئەو سەرکردانە، مافی خەڵک بگەڕێننەوە کە بە دەنگی ئەوان چوونەتە پەرلەمان.