له‌باره‌ی پشوو و ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه‌ زانیاری ده‌درێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌باره‌ی پشوو و ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه‌ زانیاری ده‌درێ

 

 بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە چەند زانیارییەک لەبارەی پشو و راگرتنی ده‌وامه‌وه‌ دەخاتە ڕوو.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی  ڕاگەیاند: "ئەم هەفتەیە دەوام لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەرده تاوەکوو 28ی مانگ ئاسایی دەبێ، دواتر پشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە دەست پێ دەکات".

سامان سیوەیلی، ئاماژەی بەوەش دا، بازنەی یەکەم، پۆلی یەک و دوو و سێی بنەڕەتی ڕۆژانی 26 و 27 و 28ی نیسان وانە ناخوێنن و هەڵسەنگەندنیان بۆ دەکرێ و دەگەڕێنەوە ماڵەوە، گوتیشی: "ئەو بازنەیە لەبڕی تاقیکردنەوە، هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێ، ئەو کات ئەوان دەوامیان تەواو دەبێ، بەڵام بەگشتی لەم هەفتەیە دەوام ئاسایی دەبێت و هیچ پشووێک نییە".

ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستا پۆلی نۆی بنەڕەتی لە تاقیکردنەوەدایە، گوتیشی: "پۆلی نۆ وانە ناخوێنن، تەنیا تاقیکردنەوە دەکەن".

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشکراشی کرد، بەپێی ئەو خشتانەی دیار کراون، ڕاستەوخۆ دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، لە 8ی 5 تاقیکردنەوەکان بەڕێوە دەچن و لە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیش 10ی 5 تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکەن.