دەستڕێژی گوللە لە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دەستڕێژی گوللە لە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران دەکرێت

دەستڕێژی گوللە لە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران دەکرێت و پاسەوانێکی دەکوژرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (DW)ی ئەڵمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 23-4-2022، لە ناوچەی تەئمین ئیجتیماعی لە شاری زاهیدان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، دەستڕێژی گوللە لە سەردار حوسێن ئەڵماسی، فەرماندەی یەکەی 110ـی سەلمان فارسی لە سیستان و بەلوچستان کراوە.

چوار چەکدار لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دەستڕێژی گوللەیان لە سەردار حوسێن ئەڵماسی کردووە و بەهۆیەوە ئەو فەرماندەیەی پاسداران بە سەختی بریندار بووە و پاسەوانێکیشی بە ناوی مەحمود ئابسالان، کوژراوە.

ئەو ئاژانسە ئەڵمانییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران چوار چەکدارەکەیان دەستگیر کردووە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، مەحمود ئابسالان کە لە رووداوەکەدا کوژراوە، کوڕی فەرزەند ئابسالان، جێگری فەرماندەی یەکەی 110ـی سەلمان فارسییە.

وێنەیەکی مەحمود ئابسالان