ئەمشەو (٢١/٤/٢٠٢٢)، ئەکادیمیای شەترەنجی هەڵەبجە و گەلەری جەلال عازەبانی، پاڵەوانێتێكی شەترەنجی سازكرد و تێیدا (٣٤) یاریزان بەشداربوون.
ئارام شەمێرانی، بەڕێوەبەری گەلەری جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە ، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەمشەو (٢١/٤/٢٠٢٢)، بۆ یەكەمجار لە سەر ئاستی پارێزگاكانی(دهۆك، هەولێر و كەركوك، سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان)، خولێكی شەتڕەنج بەناوی پاڵەوانێتیی شەتڕەنجی هەڵەبجە بۆ ساڵی (٢٠٢٢) لە ناو گەلەری جەلال عازەبانی لە هەڵەبجە بەڕێوە چوو”.
گوتیشی: ”ئەکادیمیای شەترەنجی هەڵەبجە و گەلەری جەلال عازەبانی پێكەوە بە هاوبەشی كارەكەیانكرد و نزیكی دە سپۆنسەرمان هەبوو، هەروەها (٣٤) یاریزان تێیدا بەشداربوون”.
ئەوەشی خستە روو: ”پاڵەوانێتییەكە تەنها ئەمشەوەو دوای تەواوبوونی خەڵات و دیاری بەسەر پلەی یەكەم، دووەم و سێیەم دابەش دەكرێت”.