لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدرێ

 له ماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی خانەنشینانی شارستانی دەدرێ و بەرپرسێکیش ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات.

بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە 21ی 4 و ڕۆژی شەممە 23ی 4، بانکەکان كراوەن و مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكەن.

حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پێشنیازم کردبوو مووچەی خانەنشینان بە چەند ڕۆژێک دابەش بکرێ، بۆ ئەوەی خانەنشیان ئاسانتر مووچەی خۆیان وەربگرن و قەرەباڵغی دروست نەبێ، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیازەکە داوە".

ئاماژەی بەوەش دا، مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا دەدرێ و نێوانیشی دەبێت لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی سەربازی.

شایانی باسە لە مانگی ڕابردوودا، سێ خانەنشین لە کاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەکەیان، لەبەردەم بانکی تانجەڕۆی سلێمانی گیانیان لەدەست دا.