كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بارھەڵگرێکی پڕ لە خواردنەوەی وزەبەخش دەستی بەسەردا دەگیرێت

دوای بەدواداچوونی تیمی چاودێریی تەندروستیی هەولێر، بارھەڵگرێكی پڕ لە خواردنەوەی وزەبەخش لە کۆگایەکی شاراوەدا دەستی بەسەردا گیرا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، بڵاوی كردەوە بارهەڵگرێگ كە بە نایاسایی خواردنەوەی وزە بەخشی تێدا بوو، له‌ یه‌كێك له‌ كۆگاكاندا دەستی بەسەردا گیراوە.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە "بارھەلگرێکی پڕ لە خواردنەوەی وزه‌بەخش، كە بەبێ ئەوەی ڕێگەپێدان و ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر- بەشی چاودێریی تەندروستیی هەبێت، لە یەکێک لە بازگەکان ھاتووەتە سنووری شاریی ھەولێر و دوای بەدواداچوونی تیمی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتیی خۆراک، بە ھاوکاریی قایقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر،، تواندرا بارھەڵگرەکە لە کۆگایەکی شاراوەدا دەستی بەسەردا بگیرێت".

تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، بەپێی یاسایی تەندروستیی گشتی، کاردانەوە لەگەڵ لایەنی سەرپێچیكار دەكرێت. ئەوەش هاتووە" داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لە کاتی بینینی ھەر سەرپێچییەک ئاگاداری بەشی چاودێریی تەندروستیی هەولێر بکەن لە ڕێگای ژمارە مۆبایلی    07504882767