هەفتەی داهاتوو بڕە پارەیەك خەرج دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەفتەی داهاتوو بڕە پارەیەك خەرج دەكرێت

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو پارەی زیادكراوی گەنمی جووتیاران، كە بۆ هەر یەك تەن 50 هەزار دینارە، خەرج دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی بڕیاری زیادكردنی بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر یەك تەن گەنم لە ساڵی 2021 دەرچووە، ئێستا چەكی پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە و ئەم هەفتە رێكارەكان تەواو دەكەین و هەفتەی داهاتوو پارەكە خەرج دەكەین".

ئەوەشی گوت: "پێشتر یەك تەن گەنم بە 680 هەزار دینار وەرگیراوە و پارەكە بۆ جووتیاران خەرج كراوە، تەنیا ئەو پارە زیادكراوە ماوە خەرج بكرێت و لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەو بڕە پارەیە خەرج كراوە و لێرەش چەك و تەمویل هاتووە و دەست بە خەرجكردنی دەكرێت، كە پارەكە بۆ هەر جووتیارێك بڕێكی باشە".

كۆی گشتیی پارەكە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 18 ملیار دینارە، جووتیار چەند تەن گەنمی رادەستی سایلۆكان كردبێت، بۆ هەر یەك تەن 50 هەزار دیناری دیكەی بۆ خەرج دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشكراشی كرد، پارەی گەنم بۆ ساڵی 2021 بۆ سەرجەم جوتیاران خەرج كراوە، تەنیا بڕی زیادكردنی 50 هەزار دینارەكە ماوە خەرجی بكەین.

لە ساڵی 2021دا بڕی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 125 هەزار تەن بووە.