بڕیاری خەرجكردنی بڕە پارەیەك بۆ به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دەرچوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بڕیاری خەرجكردنی بڕە پارەیەك بۆ به‌شێكی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان دەرچوو

 بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی بڕە پارەیەك بۆ بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە لە 13ی 4ی 2022 دەرچووە و بۆ گەنجینەی هەولێر نێردراوە و كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە و  پاڵپشت بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە خەرج كردنی بڕە پارەیەك.

وەك لە نووسراوەكەی دارایی ئاماژەی بۆ كراوە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بەخەرج کردنی هاوکاریی مامۆستایان و فەرمانبەران لەقوتابخانەکانی پەنابەری سوری بۆ مانگی 1ی 2022 .

وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بڕی پارەكە 142 ملیۆن دینارە و لەچوار چێوەی یاسا و ڕێنوێنییەكان، لەسەر بودجەی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

قوتابخانەكانی پەنابەری سووری (كوردانی رۆژئاوا) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرن و ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەریان هەیە.