حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە (30) هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست بۆ ژمارەیەك پسپۆڕی ڕاگەیاند كە پڕكردنەوەی فۆڕمەكەی بە شێوەی (ئۆنلاین) دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە ڕایگەیاندووە: ”ئەو كەسەی فۆڕمەكە پڕ دەكاتەوە مەرجە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت و زانیارییەكانی ڕاست و دروست بن، چونكە لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاریی هەڵە و نادروست فۆرمەکە پووچەڵ دەکرێتەوە''.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە جەختیشی كردووەتەوە: ”ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، واتە ''لینكەكە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ كارایە)'' و كاتژمێر (8)ی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە (21/4/2022) دادەخرێت”.

پسپۆڕییەکان بریتین لە:

ئەندازیاری شارستانی

ئەندازیاری تەلارسازی

ئەندازیاری پلانسازی شار

ئەندازیاری کــــــارەبا

ئەندازیاری میکانیک

ئەندازیاری کشتوکاڵی

ڕووپێو(مساح)

یاسایی

ئابوری/ بکالوریوس

کارگێڕی/ بکالوریوس

کارگێڕی/ دبلوم

ژمێریاری/ بکالوریوس

ژمێریاری/ دبلوم

زانستی کۆمپیوتەر/ بکالوریوس

ڕاگەیاندن/ بکالوریوس - دبلوم

بۆ پڕکردنەوەی فۆرم لێرە کلیک بکە.