بڕیارێك له‌باره‌ی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزێكی سه‌ر هاووڵاتییان درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بڕیارێك له‌باره‌ی لێخۆشبوون له‌ قه‌رزێكی سه‌ر هاووڵاتییان درا

بەرپرسێك له‌ هه‌رێمی كوردستان، زانیاری له‌باره‌ی بڕیاری لێبخۆشبوونی جۆره‌ قه‌رزێكی سه‌ر هاووڵاتییان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دا.
د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باج و دەرامەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبووی سەر باج بەردەوامە و 9ی 6ی 2022 دواوادەی لێخۆشبوونەکەیە و دەبێت هاووڵاتییان تاوەکوو ئەو کاتە سەردانی فەرمانگەکانی باج بکەن''.
هەر كەسێك كە باج دەدات، بەپێی یاسا كاتێكی بۆ دیاری كراوە، بۆ نموونە، باجی خانووبەرە دەبێت 31ی 12ی هەموو ساڵێك بدرێت، باجی دەرامەتیش كە باجی پیشە و كۆمپانیاكانە، دەبێت تا 30ی 9 بدرێت، ئەگەر تا ئەو كاتانە نەدرێت، ئەوا سزای دواخستن و سوودی دەچێتە سەر.
بەرپرسەکەی باج ئاشکراشی کرد، خەڵکێکی زۆر تاوەکوو ئیستا لە بڕیارەکە سوودمەند بوون و چاوەڕێن زیاتریش بێت.
د. کەمال وەرتی ئەوەشی خستە ڕوو، بەشێكی زۆری خەڵك بەهۆی ئاگادارنەبوون و بەهۆی داراییەوە لە كاتی خۆیدا باج نادەن، بۆیە سزای دەچێتە سەر و گوتیشی: "بۆ نموونە، باجی خانووبەرە 9%ە و كەسێك خانوویەکی كرێی هەیە، لە كاتی خۆیدا باج نەدات، ئەوا 10%ی سزا و سووی دەچێتە سەر، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەیەكی دیار كردووە و لەو سزا و سوودانە لە هاووڵاتییان خۆش دەبێت".
بەرپرسەکەی باج ئاشكرای كرد، هەر كەس باجی بنەڕەتی بدات، لێخۆشبوونی لە تەواوی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسمی کەڵەکەبوو بۆ دەكرێت، بە مەرجێک لەو ماوەیەدا تەواوی باج بە حکوومەت بدات و گوتیشی: "ئەوەی ئێمە 15%ی لێخۆشبوون لە خودی باجەكە نییە، چونكە بەپێی یاسا ئەوە ناكرێت، بەڵكوو سزا و سوودی كەڵەكەبوو لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، ئەوەش هاوكارییەكی باشە بۆ خەڵك، بۆ نموونە، كەسێك چەند ساڵە باجی نەداوە، ئەگەر 20 ملیۆن قەرزار بێت، 8 بۆ 9 ملیۆن دیناری پەیوەندیی بە سزا و سوودەوە هەیە، ئەوەش هاوكارییەكی باشە، چونكە کەسی وا هەیە پێنج بۆ حەوت ساڵە باجی نەداوە".
لە هەرێمی کوردستاندا چەند جۆرێكی باج هەیە، وەك باجی دەرامەت، باجی خانووبەرە، باجی زەوی، باجی سەر پیشە، کۆمپانیا، خاوەنکار، مارکێت و مۆڵ، کارگەکان، چێشتخانەکان، هۆتێل و مۆتێل و سەنتەرەکانی جوانکاری و چەندین بواری دیکە.