بەوێنە.. لە هەڵەبجە تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفا بۆ ئەنفالکراوان لە بەردەم پەیکەرى ئەنفال دانرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. لە هەڵەبجە تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفا بۆ ئەنفالکراوان لە بەردەم پەیکەرى ئەنفال دانرا

ئەمڕۆ، پێنجشەممە 14/4/2022، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەڵەبجە ڕێورەسمێکى بەڕێوە برد کە تێیدا تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفا بۆ ئەنفالکراوان لە بەردەم پەیکەرى ئەنفال لەناو مۆنۆمێنتى هەڵەبجە دانرا. 

غەیدان حەسەن، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ 34 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تاوانى بەدناوى ئەنفالدا و ئێمەش لەناو مۆنۆمێنتى هەڵەبجە ڕێوڕەسمێکمان بەڕێوە برد کە تێیدا تاجەگوڵینەى ڕێز و وەفامان بۆ ئەنفالکراوان لە بەردەم پەیکەرى ئەنفال دانا".

گوتیشى: "ئێمە لە هەڵەبجە زیاتر لە هەزار و 165 ئەنفالکراومان هەیە، لەو ژمارەیە 172 کەس شەهید بوون، کە 52 کەسیان لەناو گرتووخانەى نوگرەلەسماندا شەهید بوون، ئەوانەی دیکەش کە دواى بڕیارى لێبووردن، یاخود پێش بڕیارى لێبووردن نەگەڕاونەتەوە، بەر شاڵاوى ئەنفال کەوتوون و لە بیابانەکانى باشوور زیندەبەچاڵ کراون، بەڵام بەشێکی دیکەیان لەناو گرتووخانەى نوگرەسەلمان بەر لێبووردنى گشتى کەوتوون و گەڕاونەتەوە''.