كتێبى هه‌رێمی كوردستان و دراوسێكانی؛ چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك؟ له نووسینى د.زوبێر ره‌سوڵ به تیراژى هه‌زار دانه له (270) لاپه‌ره پێكهاتووه چاپ و بڵاو کرایەوە.
د. زوبێر ره‌سوڵ، له لێدوانێكى بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر چی به‌پیێ پڕه‌نسیپه كلاسیكییه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناچێته خانه‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه، به‌ڵام له‌دوای ٢٠٠٣ەوە گه‌شه‌سه‌ندنێكی سیاسی و ئابووری و ده‌ستووری و دیپلۆماسیی فراوانی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به جۆرێك ده‌توانین بڵێین كه له ١٠ ساڵی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆ له ناوچه‌كه‌دا ره‌فتاری كردووه و رۆلێكی هه‌رێمیی به‌رچاویشی بینییوه، چ له سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، یان له‌سه‌ر ئاستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كاندا بێت، ئه‌مه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا شتێكی ئاسان نییه".
گوتیشی: "هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه هه‌رێمی كوردستان له دروستكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا كێشه‌ی نییه، سه‌ره‌ڕای دۆخه یاسایییه‌كان، به‌شێك له ئاڵۆزیی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و وڵاتانه له بنه‌ڕه‌تدا له نێوان كیانێكی ده‌وڵه‌تی و چه‌ند هێزێكی هه‌رێمیی چالاكه".
ئەو نووسەرە ئاماژەی بە ئەوەش دا: "ئه‌م كتێبه حه‌فت به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت،به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ته به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناونیشانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان: ئابووریی و ئاساییش، توركیا به‌دوای كامیاندا ده‌گه‌ڕێ؟به‌شی دووه‌میش تایبه‌ته به بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان، له به‌شی سێیه‌میشدا كێشه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانی سووریا و هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ كراوه، به‌شی چواره‌م تایبه‌ته به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو و هه‌رێمی كوردستان، له به‌شی پێنجه‌میشدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مەریكا خراوه‌ته به‌ر باس، به‌شی شه‌شه‌میش بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه"