لە پەرلەمانی کوردستان، پێشنیازه یاسای خانه‌نشینیی هونه‌رمه‌ندان تاوتوێ دەکرێ.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوو پێشنیازه‌یاسا، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٢/٤/١٣، لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، كۆبووەوە.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای لێژنه‌ی ئۆڵۆمپیی له هه‌رێمی كوردستان کرا، ئه‌ندامان ڕا و سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو و نووسراوێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا كه له دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م، وه‌كوو لێژنه سوود له ڕا و سه‌رنجی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌رده‌گرن به مه‌به‌ستی دهوڵهمەندكردنی ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه‌یاساكه.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە،دواتر گفتوگۆ له‌سه‌ر پێًشنیازهیاسای خانه‌نشینیی هونه‌رمه‌ندان کرا و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی بۆچوونی به‌شداربووان، بڕیار درا دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كۆببنه‌وه و سوود له پێشنیاز و بۆچوونه‌كانیان وه‌ربگرن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، جه‌لال محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لێژنه كه سه‌رۆكایه‌تیی شاندی لێژنه‌ی ڕۆشنبیریی كردبوو بۆ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، پوخته‌یه‌ك له ناوه‌ڕۆكی دیدار و كۆبوونهوهكانیانى له‌م وڵاته خسته ڕوو و بڕیار درا ڕاپۆرتی سه‌ردانه‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت.