كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پزیشکێکی کورد لە ئۆکراینا چیرۆکی هەڵاتنی لە شەڕ دەگێڕێتەوە

پزیشکێکی کورد لە ئۆکراینا چیرۆکی هەڵاتنی لە شەڕ و پەنابردنی بۆ شانشینی سوید، دەگێڕێتەوە.

رامی ئاسۆ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری رانییە، لە تەمەنی 18 ساڵی بۆ خوێندنی پزیشکی رووی لە ئۆکراینا کردبوو.

رامی ئاسۆ بە بەشی کوردیی رادیۆی سویدی راگەیاندووە: نۆ ساڵ لە ئۆکراینا ماوەتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی ئۆکراینی کردووە و پێنج ساڵیش وەک پزیشکێک لەگەڵ رێکخراوی خاچی سوور، کاری کردووە.

دوای هێرشی سوپای رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، رامی لە 24ـی مانگی 2ـی ئەمساڵ (2022)، ئۆکراینای بەجێ هێشتووە و نزیکەی دوو هەفتە لەسەر سنووری نێوان ئۆکراینا و پۆڵەندا هاوکاریی ئاوارە ئۆکراینییەکانی کردووە.

رامی ئاسۆ رۆژی 11-3-2022 گەیشتووەتە سوید و داوای پەنابەری کردووە و دوای پێنج رۆژ، مافی مانەوەی پێدراوە و ئێستاش هەوڵی وەرگرتنی کۆرسی زمانی سویدی دەدات و دوای پەسەندکردنی بڕوانامەکەشی، وەک پزیشک کار دەکات.