كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
عەبدولقەهار هەولێری 11/04/2022

خەمۆکی، نەخۆشیی سەردەم

کاتێک کەسێک تووشی خەمۆکی دەبێت، ناتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی کارەکانی ڕاپەڕێنێت و کار دەکاتە سەر سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەورووبەر و ناخی خۆیشیدا.

خەمۆکی بەپێی ژن و پیاو، باری خێزانی، ژینگەی خێزان، شوێنی نیشتەجێبوون و  تەمەنە جیاوازەکان دەگۆڕێت و جیاوازیی هەیە، تەنانەت لە یەک کەسدا لە کات و تەمەنێکەوە بۆ کات و تەمەنێکی دیکە دەگۆڕێت.

 خە‌مۆكی چییە‌؟

خە‌مۆكی (depression) نە‌خۆشییە‌كی دە‌روونییە‌ و كار لە‌ ھە‌موو ھە‌ست و سۆزە‌كانی مرۆڤ دە‌كات. كا‌ر لە‌ ھە‌ڵسوكە‌وت و ھە‌ڵوێستی كە‌سە‌كە‌ دە‌كات، دە‌كرێ لە‌ ھە‌ر ڕە‌گە‌ز، یان تە‌مە‌نێكدا دە‌ر‌بكە‌وێت. ساڵی ڕابردوو تە‌نیا لە‌ ئە‌مریكا و لە‌ كە‌سانی تە‌مە‌ن ١٨ ساڵ و زیاتردا، ١٦ ملیۆن كە‌س تووشی خە‌مۆكی بوون كە‌ دە‌كاتە‌ ٦,٧٪‏ی كە‌سانی پێگە‌شتوو لە‌و وڵاتە‌دا. نیشانە‌كانی خە‌مۆكی بریتین لە‌: ئارە‌زوونە‌مان لە‌ كار و چالاكی، خە‌مباری، بێھیوای، نە‌مانی ئارە‌زوو بۆ نواندنی ھیچ ھە‌ڵسوكە‌وت و ھە‌ڵوێستێك، ئارە‌زوو نە‌مان لە‌و چالاكییانە‌ی كە‌ بۆ كە‌سانی ئاسایی چێژبە‌خشن. لە‌ حاڵە‌تە‌ توندە‌كانیشدا بیركردنە‌وە‌ لە‌ خۆكوشتن. كە‌سی خە‌مۆك چیی دی ئارە‌زووی دیداری ھاوڕێیان و ئە‌ندامانی خێزانیان نییە‌، خولیاكانیان پیادە‌ ناكە‌ن و ناتوانن بچنە‌ سە‌ر كار و پیشە‌كانیان. ئە‌گە‌ر ئە‌و نیشانانە‌ زیاتر لە‌ دوو ھە‌فتە‌ بە‌ردە‌وام بوون، ئە‌وە‌ ئە‌گە‌ری زۆرە‌ كە‌سە‌كە‌ وە‌ك تووشبوو بە‌ نە‌خۆشیی دە‌روونی دە‌ستنیشان بكرێت''.

خەمۆکی، حاڵەتێکی دەروونیی ناخۆشە کە ڕووبەڕووی بەشێک لە مرۆڤەکان دەبێتەوە، کە وا دەکات لە ڕووی جەستەییشەوە کەسێکی ماندوو دەربکەوێت، لە ساڵی 2015 بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی 322 ملیۆن حاڵەت لە جیهاندا تووشی ئەم گرفتە دەروونییە بوون.

لەم چوارچێوەیەدا زاناکان هۆکاری خەمۆکی دەگەڕێننەوە بۆ سێ خاڵ:

1- کەمخەوی، یان تێكچوونی خەو، کە وا دەکات ئەو کەسە بەردەوام دڵەڕاوکێی لەگەڵدا بێت.

2- ئەو کەسانەی گۆڕانکاری بەسەر حاڵەتی دەروونییاندا دێت، بۆ نموونە، ئاسوودەیە و لەناکاو بەهۆی ڕووداوێکەوە زۆر دڵتەنگ دەبێت، یان خراپ مامەڵەکردن و تێنەگەیشتن، یان دڵەڕاوکێی زۆر و بەردەوامبوونی گرفتەکان.

3- دوورکەوتنەوەی لە ئارەزوویەک، یان کارێک، یان هەر شتێک کە زۆری خۆش دەوێت، یان حەزی پێ دەکات، بۆ نموونە، وەرزش، یان ناوچەکەی و... هتد.

 زیانەکانی نەخۆشیی خەمۆکی

خەمۆکی، نەخۆشییەکە دەتوانیت ببێتە هۆی دروستبونی کاریگەریی ترسناک لەسەر ئەو کەسە و خێزانەکەی، خەمۆکی بەبێ چارەسەر دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی کێشەی سۆزداری و جەستەیی و دەروونی، لێرەدا باسی هەندێک لە زیانەکانی ئەم نەخۆشییە دەکەین.

خەمۆکی دەبێتە هۆی :

* ئالوودەبوون بە ماددە کهوولییەکان.

* ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان.

* نیگەرانی

* دروستبوونی کێشە لە کارەکانی ڕۆژانەدا.

* دروستبوونی کێشە بۆ خێزان.

*  خۆکوشتن.

*  زیانگەیاندن بە لەش، بۆ نموونە بریندارکردنی.

 چارەسەر لای خودی نەخۆش

 پێویستە نەخۆش پشت بە خۆی ببەستێت بە خۆ دوورخستنەوە لە گۆشەگیری و تێكەڵبوون لەگەڵ خەڵكی و هەستكردن بە ئارامی و گەڕان بەدوای ئەو شتانەی زەردەخەنە دەخەنەوە سەرلێو، خۆ دوورخستنەوە لەو كەشوهەوایانەی نیگەرانی دروست دەكەن و خوێندنەوەی بابەتی گەشبین.

سەرچاوەکان:

  1.  ترس و خەمۆکی /نوسینی د. ئازاد قەزا/چاپی یەکەم 2010/شوێنی چاپ چوارچرا.
  2.  نەخۆشی خەمۆکی/نوسینی-د.عادل سادق/وەرگێرانی—د.شیرین عزیز بکر/چاپخانەی شهاب.
  3.  نەخۆشیە دەروونیەکان /نوسینی—د.ئەفرام محمد حسن/چاپی یەکەم 2009/چاپخانەی تاران.