بە وێنه‌.. وێنەی كەلپووری و پێكەوەژیانی كوردستان لە بەریتانیا نمایش كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە وێنه‌.. وێنەی كەلپووری و پێكەوەژیانی كوردستان لە بەریتانیا نمایش كران

 

لەناو گەلەرییەكدا لە وڵاتی بەریتانیا، چەندین وێنە و دیمەن لە كەلەپووری كوردەواری نمایش كران و پیشانی خەڵكی بیانی دران.

عسمه‌ت خابوور، گوتەبێژی زانكۆی دهۆك، ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی4ی2022 بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: "ماوەیەك پێشتر شاندێكی زانكۆی دهۆك بە مەبەستی بەشداریكردن لە وۆركشپۆپێك بۆ كۆكردنەوەی كولتووری ئایینی و نەتەوەیی جیاجیا، سەردانی وڵاتی بەریتانیای كرد”.

گوتیشی: “وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گەشتێكی بۆ شاندەكەمان بۆ گەلەریی Courtauld لە لەندەن رێكخست، لەو گەلەرییەدا وێنەی كۆنی شوێن و كەسایەتییە ئایینی و نەتەوە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەگشتی و خەڵكی شاری دهۆك و دەشتی نەینەوا بەتایبەتی نمایش كران و پیشانی خەڵك دران”.

گوتەبێژی زانكۆی دهۆك، ئاشكراشی كرد: “ئەو دیمەن و وێنە كەلەپوورییانەی كوردستان، كە لەو گەلەرییەدا نمایش كران، دەگەڕێنەوە بۆ چلەكانی سەدەی رابردوو، كە لەلایەن فۆتۆگرافەری ناوداری بەریتانی (ئەنتۆنی کێرستین) كێشرابوون”.

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، كە لەو وێنانەدا ئاستی بەرزی پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستان پیشان درا، كە لە كولتوور و ئادابی رەسەنی كوردەوارییەوە سەرچاوەی گرتووە، “ئەمەش ئەوە دەردەخات، كە گەلی كورد سەدان ساڵە خاوەن مێژوو و كولتوور و خاك و زمانی خۆیەتی و باشتر و جیاوازتر لە هەر شوێنێكی دیكە، كولتوور و كەلەپووری رەسەنی كوردەواریی خۆی پاراستووە و پێی دەناسرێتەوە”.