كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەشتەرگەرییەک بۆ شای ئوردن دەکرێت

لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا نەشتەرگەرییەک بۆ شای شانشینی هاشمیی ئوردن دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-4-2022، شا عەبدوڵڵای دووەم،شای ئوردن بە سەردانێک دەگاتە ئەڵمانیا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (پێترا)ی ئوردنی، بڕیارە لە نەخۆشخانەیەکی فرانکفۆرت نەشتەرگەریی ئینزیلاقی کڕکڕاگە بۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، بکرێت.

شا عەبدوڵڵای دووەم دوای نەشتەرگەرییەکە، ماوەی یەک هەفتە لە نەخۆشخانەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دەمێنێتەوە و دواتر دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

شا عەبدوڵڵای دووەم، لەساڵی 1962 لە عەمان لەدایک بووە، لە ساڵی 1999ـوە دوای کۆچی دوایی شا حوسێنی باوکی، بووەتە شای ئوردن.