بە ڕوانینێكی نوێ بۆ ڕەسەنایەتیی تەنبوور، گۆرانییەک بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە ڕوانینێكی نوێ بۆ ڕەسەنایەتیی تەنبوور، گۆرانییەک بڵاو كرایەوە

كلیپی گۆرانیی "یار" بە ئاوازدانەری و ژەنیاریی موزیكزانی كورد، فەرنوود ئیلهامی، بە دەنگی سپێهر زوالنووریان، بە ژەنینی دەفی ئەمیرحوسێن مێنشادی و بە كەڵكوەرگرتن لە مەقامەكان ڕەسەنەکان و ڕوانینێكی نوێ بۆ ڕەسەنایەتیی تەنبوور بڵاو كرایەوە.

ئەو مەقامەی كە لە گۆرانیی "یار"دا خوێندراوە لە مەقامی "خامۆشە گیان" وەرگیراوە و لە كۆتایی ئەم بەرهەمەدا كەڵك لە دوو مەقام لە مەقامەكانی تەنبوور وەرگیراوە كە مەقامە سەرەكییەكە ناژەندرێت.

"فەرنوود ئیلهامی" لە بنەماڵەیەكی هونەرمەند لە شاری سەحنەی كرماشان لەدایك بووە. باوەگەورەی، مامۆستا سەید "ئەیاز قەزوینەیی"، لە مامۆستایانی خاوەن شێواز و ناوداری تەنبوور بوو و باوكیشی یەكێك لە دەرهێنەرە بەرچاوەكانی شانۆی شاری سەحنە دێتە ئەژمار.

ئەو فێربوونی ئامێری مەقامی تەنبووری لە مێرمنداڵییەوە دەست پێ كرد و هەر لەو سەردەمەوە لە خزمەت مامۆستایانی شارەزای مەقام لە شاری سەحنە كەڵكی زۆری وەرگرت. لە تەمەنی 18 و 22 ساڵییەوە لە فێستیڤاڵەكانی مۆسیقای ڕۆژئاوای ئێران و تاقیكرنەوەی گرینگی "باربەد"، پلەی یەكەمی لە بەشی تاكژەنی ئامێری تەنبووردا بەدەست هێنا.

ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 2006 لە خزمەت فەرید ئیلهامیی برایدا لە گرووپی مۆسیقای "فیردەوسی" كۆمەڵێك بەرهەمی درەوشاوەیان پێشكەش و تۆمار كرد، لەوانە: ئەلبوومی "درەفشی كاویانی" و "شانامەی كوردی" بە دەنگی هەرمانی گۆرانیبێژی ناوداری كورد مامۆستا شەهرام نازری.