كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل بارەگاکانی پاسدارانی ئێران لە سووریا بۆردومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا، بۆردومان دەکەن.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، شەوی شەممە 9-4-2022، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی باکووری لوبنانەوە ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی ناوچە مسیاف لە پارێزگای حەمای سووریا کردووە.

بۆردومانەکە چەندین بنکە و بارەگای پەرەپێدانی مووشەک کە سەر بە میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران و میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانین، کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەی مسیاف روویان داوە.

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، ئێران بە ناردنی میلیشیای چەکداریی پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپە چەکدارییەکان دەکات و ئیسرائیلیش بەردەوام میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەکاتە ئامانج.