ئەمڕۆ هەینی دەزگایەكی تایبەت بە كاروباری پەنابەرانی کوردستان بڵاوی كردەوە هەفتەی داهاتوو تەرمی پێنج كۆچبەری كورد لە یۆنانەوە دەگەڕێندرێتەوە هەرێمی كوردستان.
حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکەی تایبەت بەكاروباری پەنابەران لە یۆنان ئاشكرای كردووە كە دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە كۆتایی ساڵی رابردوو لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی پێنج کۆچبەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە.
هەروەها ڕای گەیاندووە كە بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
تەرمەكانیش بریتیین لە جێگر ئەبوبەکر برایم 22 ساڵ، باریز ناسح 22 ساڵح، ژاکاو محەمەدئەمین 23 ساڵ، سێڤدا فریاد شەش ساڵ، محەمەد ڕێبوار دوو ساڵ.
جێی باسە تا ئێستا دۆسیەی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردووش بە کراوەیی ماونەتەوە.