كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیسرائیل کوژرانی هێرشبەرەکەی تەل ئەڤیڤ رادەگەیەنێت

هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کوژرانی هێرشبەرەکەی تەل ئەڤیڤ رادەگەیەنن.

شەوی پێنجشەممە 7-4-2022، چەکدارێک لە شاری تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل دەستڕێژی گوللەی لە هاووڵاتیان کرد و بەهۆیەو دوو کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 8-4-2022، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کوژرانی هێرشبەرەکەیان راگەیاندووە، ”لە نزیک مزگەوتی یافا لە تەل ئەڤیڤ دۆزرایەوە و کوژرا“.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هێرشبەرەکە کەسێکی فەلەستینی بووە و خەڵکی کەرتی رۆژئاوا بوو لە فەلەستین.

پێشتریش لە شەوی سێشەممە 29-3-2022، چەکدارێک لەناو شەقامەکانی شارۆچکەی بەنی بوراک لە نزیک تەل ئەڤیڤ بە هەڕەمەکی تەقەی لە هاووڵاتیان کرد و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.