له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (باس‌نیوز)، ره‌سووڵ عەبدوڵا، ئه‌ندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی گۆڕان، باس له دیارنه‌مانی پاره‌ی سلێمانی و بانكه‌كانی شارەكە ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه گرنگه چارەنووسی پاره‌ی ئه‌و بانكانه دیار بكرێت و داهاتی ئه‌م شاره نه‌برێت.
(باس‌نیوز) لەم ماوەیە باسی ئەوە دەكرێ كە لێژنه‌ی دارایی و لێژنه‌كانی دیكه لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی داهاتی دەڤەرەكە دەكەن، ئایا هیچ ئەنجامێكی هەبووە؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: ئه‌مه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده، ئه‌وان زیاتر زانیاری‌یان له‌لایه و خه‌ریكی ئه‌و پرسه‌ن، ئێمه نیگه‌رانین و پڕبه‌دڵ حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو مانگێك مووچه بێت، حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو مانگێك خانه‌نشینان مووچه‌یان بۆ بچێته ماڵه‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا لێژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد له‌سه‌ر به‌دواداچوون و دیارنه‌مانی پاره، ئه‌و ورده‌كارییانه ده‌بێت ئه‌و لێژنەیە روونكردنه‌وه‌ی لەسەر بدات، ئه‌وان وردەكارییەكەی زیاتر ده‌زانن.
(باس‌نیوز) مادام پاره له هه‌ولێر تەرخان كراوە و له‌وێ له بانكه‌كان نه‌ماوه، ئه‌مه مه‌ترسی نییه؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: به‌ڵێ ده‌بێ به‌دواداچوون بۆ ئه‌مه بكرێت، پاره بە بەڵگەوە بێته بانكه‌كان و له‌وێ دیار نه‌مێنێت! پێویستی به به‌دواداچوون هه‌یه، ده‌كرێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من سزا بدرێن و به‌دواداچوون بۆ پاره‌كە بكرێت و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م بۆ رای گشتی و خه‌ڵك ئاشكرا بكرێت و بزانرێ كە كێیه ئه‌و پارەیە ده‌بات.
(باس‌نیوز) سنووری ئیداره‌ی سلێمانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدایه، ئه‌مه گرفت نییه بۆ ئه‌وه‌ی راستی و دروستیی ئه‌م پرسه روون بكرێته‌وه؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: ئه‌گه‌ر ئه‌م زۆنه ته‌عبیر بێت له یه‌كێتی، ئه‌مه مانایه‌كی ناخۆشی هه‌یه بۆ لاوازیی ئیداره به‌داخه‌وه، دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، حه‌قی خۆیه‌تی له شێنێوه و تا زاخۆ هه‌مووی یه‌ك سیسته‌م و ئیداره و ده‌وڵه‌ت بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و پارانه ببرێته ده‌ره‌وه و ئه‌و پارانه‌ی له هه‌ولێره‌وه دێن و لێره‌شه‌وه دیار نامێنن و پاره‌ی مه‌رزه‌كانیش ده‌برێت، ئه‌مه به‌رپرسیاریه‌تیی حكوومه‌ته، كه ده‌بێ رێكاری قورس به‌رامبه‌ر به دیارنه‌مانی ئه‌و پارانه وه‌ربگرێت، ده‌بێ ئه‌وانە لێدوان بده‌ن، كه ئه‌م پاره ده‌نێرن بۆ سلێمانی، كێیە ئه‌و هێزه و ئه‌و كەسەی پاره‌كان ده‌بات، به حوكمی ئه‌وه‌یش یه‌كێك له كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، چاودێرییه، پێویسته به‌دواداچوون بكات و بگاته راستی، كه بزانێت ئه‌مه چییه روو ده‌دات.
(باس‌نیوز) چەند مانگێكە دواكەوتنی مووچە لە سلێمانی دووبارە دەبێتەوە، ئێوه هه‌ر ده‌ڵێن ده‌بێت به‌دواداچوون بكرێت، ئایا كار له‌وه‌دا ماوه به‌دواداچوون بكه‌ن؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: ئاخر ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به منه‌وه نییه، 11 لێژنه‌مان هه‌یه و ئه‌وان كاری خۆیان ده‌كه‌ن، من هیچ شتێك له لێژنه‌ی په‌روه‌رده نازانم و ئه‌گه‌ر راپۆرتێك له لێژنه‌ی دارایی هاتبێته ناو لێژنه‌ی یاسایی قسه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له‌وباره‌یەوه كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی هه‌بێت ئێمه‌ش قسه‌مان ده‌بێت و به‌دواداچوون ده‌كه‌ین، ئێستا لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه و كارێك كراوه، كاره‌كه لێژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ن كردوویه‌تی، هەرچی هه‌بێت زانیاریی لای ئه‌وانه و ئه‌گه‌ر ئه‌م لێژنه كاره‌كانی بێته ناو ئه‌نجوومه‌ن، ده‌بێت بڕیاری پێ ده‌ربكه‌ین و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م بخه‌ینه روو.
(باس‌نیوز) گریمان ئه‌نجوومه‌ن زانیی كهمتهرخهمەكە كێیە، ئێوه ده‌توانن بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌ی داهاتی سلێمانی و بانكه‌كان ده‌به‌ن؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: ئه‌نجوومه‌ن ده‌توانێت قسه بكات، ئەنجوومەن به‌پێی یاسا دامه‌زراوه و ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسا كار بكات، ده‌بێ بڕیاره‌كانی بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، راستە ئەنجوومەنەكە هێزی چه‌كداری نییه تا بچێته سه‌ر بانكه‌كان و بڵێت ده‌بێ ئاوا بكه‌ن، چونكە دامەزراوهیهكی یاسایی و مه‌ده‌نییه، ده‌توانێت به‌پێی یاسا بڕیار بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌م حكوومه‌ته ده‌توانێت یاسا جێبه‌جێ بكات، ئەوا ئه‌نجوومه‌ن ده‌توانێت رێگری بكات له‌وه‌ی كه رووی داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كەموكوڕی له جێبه‌جێكردندا هه‌بێت، هه‌ر بڕیارێك بدرێت سوودی نییه.
(باس‌نیوز) له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زیری دارایی كه شایستەبەشی گۆڕانه، بەڕێوه‌به‌ری بانكی سلێمانیی سڕ كرد كه یه‌كێتییه، به‌ڵام دواتر وه‌ك ئاڵنگارییەك له دژی وه‌زیر، هێنایانه‌وه و به نوقڵ و گوڵ پێشوازییان لێی كرد، ئیتر ئێوه چۆن ده‌توانن شتێكی وا بكه‌ن؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: ئه‌وه سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسایه، چۆن ده‌بێ وه‌زیر نه‌توانێت رێكار له دژی بانكێك وه‌ربگرێت؟ كه‌وایه ئه‌مه بەڵگەیە له‌وه‌ی گرفت له ئیداره‌دا هه‌یه و زۆر جار یاسا ده‌خرێته ژێر پێ، وه‌زیر له‌دوای سه‌رۆك وه‌زیران گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، چۆن ناتوانێت بڕیار بدات؟ وهزیرێكمان هه‌یه سه‌ر به گۆڕانه، نه‌توانێت لێپێچینەوە له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكێك بكات، كه سه‌ر به حزبێكی دیكه‌یه، ئه‌مه كاره‌ساته، بەڵگەیە لەسەر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وه‌ی خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین.
(باس‌نیوز) گله‌یی له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندان و ناڕەزاییهی له سلێمانی هه‌یه، رۆژێك خۆپیشانده‌ران روویان نهكردە بەردەم ئیداره‌ی سلێمانی و حزبی یه‌كه‌م، كە بڵێن بۆ ده‌بێت ئه‌م شاره وای لێ بێت؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: له سلێمانی ده‌نگی جدیی زۆر بینراوه، خه‌ڵكی سلێمانی به هه‌موو شارهكانیەوه خۆپیشاندان و بایكۆتیان كردووه، زۆر هه‌وڵ دراوه ئه‌و داهاتانه‌ی هه‌یه به یه‌كسانی به‌سه‌ر خه‌ڵك دابه‌ش بكرێن، ده‌نگی ناڕازی زۆر هه‌بوو تا چاكسازیی راسته‌قینه بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتە ئاوایه، په‌یامه‌كان نه‌گه‌یشتوون و خه‌ڵك هه‌بووه كار و كاسبیی خۆی جێ هێشتووه و بۆ دیاركردنی داهاتی و پاره و شتی تر خۆپیشاندانی كردووه.
(باس‌نیوز) ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌م شێوه‌یه داهاتی بانكه‌كان ببرێت و سلێمانی ئاوای لێ بێت، گومانی ئەوە ناكەن كە خۆپیشاندانەكان بەو ئاراستەیە بڕۆن كە داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی پارەی نێو بانكەكانی سلێمانی بكەن؟
ره‌سووڵ عەبدوڵا: ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م ئاراسته‌ی باست كرد خۆپیشاندان بكرێت، پشتیوانیی ده‌كه‌ین و دەپرسین كوا داهاتی ئه‌م بانكانه؟ من وه‌ك خۆم پشتیوانیی هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م بڵێت كوا داهاتی بانكه‌كان؟