ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر چاپ و بڵاو بووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر چاپ و بڵاو بووەوە

ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر، سەرچاوە و بانکێکی زانیارییە دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی نووسەرانی هەولێر و دەوروبەری هەولێر و ئەو نووسەرانەش کە دانیشتووی هەولێرن.

ئەم سەرچاوە گرنگەی بیبلۆگرافیای نووسەرانی هەولێر لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس، ''عەبدولڕەحمان مەعرووف''ـەوە لە سێ هەزار و 330 لاپەڕە و لە شەش بەرگدا ئامادە و بڵاو کراوەتەوە.

بەرگەکانی ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر بریتین لە:   

بەرگی یەکەم: نووسەرانی هەولێر / أ - ت (٤٨٤) ل.

بەرگی دووەم: نووسەرانی هەولێر / ج - ز (٥٢٢) ل.

بەرگی سێیەم: نووسەرانی هەولێر / ژ -ع (٦٦٢) ل.

بەرگی چوارەم: نووسەرانی هەولێر / غ -م (٦٦٨) ل.

بەرگی پێنجەم: نووسەرانی هەولێر / ن-ی (٣٦٤) ل.

بەرگی شەشەم: نووسەرانی دانیشتووی هەولێر / أ - ی (٦٩٢) ل.