لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕی 670 پارچە مین و تەقەمەنی جۆراوجۆر لەلایەن تیمەکانی سەر بە دەزگای مین لەناوبردران.
بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین/ هەولێر بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە 28/3/2022، لەچاڵی لەناوبردن لە سنووری ناحیەی سمیلان بڕی 670 پارچە مین و پارچەی تری تەقەمەنی جۆراوجۆر لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی EOD سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لەناوبران".
هەروەها بەرێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مین ئەوەشی خستووەتە روو کە چالاکییەکە بە باشی و بەبێ کێشە ئەنجامدرا.